١٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٥٤
پێشنیاریی ئەوروپا بۆ هاوکاری ناڤۆکی لەگەڵ ئێران

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دوێنێ چوارشەم دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ "کانی یەتە"ی کۆمیسیۆنەری وزەی یەکیەتی ئەوروپا لە بروکسێل وتیشی : لەمیانەی ئەو چاوپێکەوتنەدا پێشنیارەگەلێکی باش بەئاراستەی ئەرکەکانی یەکێتی ئەوروپا لەمەڕ پرۆسەی بەڕێوە چوونی بەرجام هاتە ئاراوە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ، " عەلی ئەکبەر سالحی" ، بەڕاشکاوی ووتی : بە سەرنج لە پێشنیارەکانی باسی لاگرانی  ئەوروپایی لەابرەی هاوکاری ناڤۆکی لە چوار  چێوەی  بەرجام ، بەم  زووانە کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەچێت و ئەو گەڵاڵانە دەکەوێتە بەر لێکدانەوە . 

ساڵح هەروەها لە هەڵگیردرانی هەنگاوەکانی ئەرێنی لە ڕێگای هاوکارییەکانی زانستی و تەکنیکی نێوان وئەوروپا  باسیکرد و ووتیشی : بەم زووانە  ئەندام بوونی ئێران لە گەڵاڵەی نێو دەوڵەتی تواندنەوەی ناڤۆکی ئیتر بە شێوەی فەرمی ڕادەگەێنن .

گەڵآڵەی نێو دەوڵەتی  تواندنەوەی ناڤۆکی "ئایتێر" بریتی لە ٢٧ وڵاتی ئەوروپایی، ئەمریکا ، چین هیند ، کۆریای باشووری و ژاپۆنە .

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەروەها لە پێشوازی لایەنەکانی ئەوروپایی لە بەشداری ئێران لە پرۆژەی تواندنەوەی ناڤۆکی ئەوروپا ناسراو بە "جێت" باسی کرد و ووتی :  لایەنەکانی ئەوروپا پێشنیارگەلێکیان لە بواری زانستی ئاراستەی ئێران کردووە وئامادە بوونی خۆیان بۆ پشتگری دراوی لە بەرنامەکانی زانستی و توێژینەوەیی ناڤۆکی ئێران ڕاگەیاندووە .

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بەڕاشکاوی ووتی : لە بارەی چارەسەری گرفتەکانی ڤیزا ، زانستوەرانی ئەوروپایی کە سەردانی ئێران دەکەن یش ووتووێژ کراوە و بڕیارە لایەنی بەرامبەر پێوشۆینگرتنەکانی پێویست ئەنجام بدات .

ئەمریکا لە درێژەی ساڵی ڕابردوو بە دانانی یاساگەلێکی نۆێ  ڕایگەیاند شارومەندانی ئەوروپایی کە دەیان توانی بی ڤیزا سەردانی ئەو وڵاتە بکەن ، لە کاتێک کە لە پێنج ساڵی ڕابردوو سەردانی وڵاتانی سوریا ، ئێراق ، سودان وئێرانیان کردبێت ، بۆ سەردانی ئەمریکا دەبی ڤیزا وەربگرن ...

کۆتایی کورتە نامە/310